پلەی گەرما دادەبەزێ و دهۆك دێتە خوار 40 پلە
02:02 - 26/08/2025
زەمەن:-
دەستەی کەشناسی عێراق پێشبینی دەکات، خۆڵ بارین دهستپێبکات و پلەکانی گەرما لە خوار ٤٠ پلەی سەدی لە پارێزگای دهۆک تۆمار بکرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە، ٢٦ی ئابی ٢٠٢٥، دەستەی کەشناسی عێراق، ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی کەشوهەوا بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، "سبەی چوارشەممە، کەشوهەوا ساماڵ دەبێت، خۆڵبارین دەستپێدەکات.
لەبارەی کەشی ڕۆژی پێنجشەممەوە دەڵێت: " کەشوهەوا ساماڵ دەبێتەوە، پلەکانی گەرماش هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە سەرتاسەری وڵاتدا".
ههروههها بۆ رۆژی "هەینی داهاتوو کەش و هەوا ساماڵ دەبێت لەگەڵ دەرکەوتنی هەندێک هەور لە ناوچە پەرشوبڵاوەکاندا، هەروەها بای باکووری ڕۆژئاوا بە خێرایی مامناوەند دەبێت (20-30) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، لە ڕۆژدا چالاک دەبێت بۆ (30-40) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەیخۆلبارین لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور، هەروەها پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە لە سەرانسەری وڵاتدا".
ڕوونیشیکردەوە، "کەش و هەوای ڕۆژی شەممە لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور ساماڵ دەبێت، لەگەڵ دەرکەوتنی هەندێک هەور لە ناوچەکانی باکوور، هەروەها بای باکوری ڕۆژئاوا مامناوەند دەبێت".
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 41 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 41 پلەی سیلیزی
دهۆک: 40 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 44 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 42 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 41 پلەی سیلیزی
سۆران: 40 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 34 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 45 پلەی سیلیزی