187 کوردستان

بۆ یەكەمجار لایەنێكی حكومی سەردانی لاهور شێخ جەنگی و دەستگیرکراوانی لالەزاریان کرد

01:50 - 26/08/2025

زەمەن - هەرێمی كوردستان

سلێمان موحسین سندی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن لە دەستەی مافی مرۆڤ ئەمڕۆ سێشەممە 26ی ئابی 2025، ئەم وێنەیەی بڵاوکردەوە و نووسیویەتی، "ئێستا لاهور شێخ جەنگی-مان بینی وەکو دەستەی سەبەرخۆی مافی مرۆڤ، لەماوەیکی نزیک پەیامێکی فەرمیمان دەبێت".

هەروەها میدیای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بڵاویکردەوە، کە ئەمڕۆ کەسوکاری دەستگیركراوانی لالەزار بە بڕیاری دادوەر دوای لێکۆڵینەوە لە دەزگای ئاسایشی هەرێم لە سلێمانی لەنزیكەوە دەستگیركراوەكانیان بینیوە.

بەپێی وتەی کەسوکاری دەستگیرکراوەکانی لالەزار بێت، "تەندروستی دەستگیرکراوەکان باشن و هەموو شتێکیان بۆ دابینکراوە".

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن