وەزیرێکی کورد: بەدڵنیاییەوە ئەمڕۆ مووچە بەشێک دەبێت لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران
11:47 - 26/08/2025
زەمەن - هەواڵەكان
لەسەر
پشکی یەکێتی، هەڵۆ عەسکەرى، وەزیرى ژینگەى عێراق، ئاشکرایکرد کە لە کۆبوونەوەی
ئەمڕۆى ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق گفتوگۆ لەسەر مووچەى مووچەخۆرانى هەرێمى
کوردستان دەکرێت.
بڕیاره
كاتژمێر 1ی نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 26ی ئابی 2025 ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی
عێراق كۆببێته‌وه و بڕگه‌یه‌كی تایبه‌ته به هه‌رێمی كوردستان.
به‌گوێره‌ی
زانیارییه‌كان، له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا پابه‌ندییه داراییه‌كانی نێوان
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵی ده‌خرێته‌ڕوو. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش،
راپۆرتێكی هاوبه‌ش له‌لایه‌ن محه‌مه‌د عه‌لی ته‌میم، جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری
پلاندانان؛ ته‌یف سامی، وه‌زیری دارایی و به‌نگین رێكانی، وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه
و نیشته‌جێكردن و شاره‌وانییه‌كان ده‌خرێته‌ڕوو.
له‌سه‌ر
بنه‌مای ئه‌و راپۆرته‌ش چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بڕیار له‌سه‌ر
ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان بدات.