-سەگ لەخەودا واتای چیە؟
01:24 - 26/08/2025
زەمەن:-
ساڵانە 30 ملیۆن سەگ لە جیهاندا دەخورێن
-نابێت چاو ببڕیتە چاوی و سەیری بکەیت یاخود دەستی بۆ ڕابوەشێنیت و گاڵتەی پێ بکەیت
-سەگ زیاتر لە ۱٥٠ جۆر بوونی هەیە کە دابەش کراون بەسەر ۸ پۆلدا
سەگ گیانلەبەرێکە لە زۆربەی ناوچەکانی جیھاندا دەژیێت.
سەگەکان لە ھەردوو جۆری گۆشتخۆر و سەوزەخۆر ھەن. سەگی نێر پێی دەوترێت «گەماڵ» و سەگی مێ پێی دەوترێت «دەڵ».
26ـی 8ـی هەموو ساڵێک وەک رۆژی جیهانیی سەگ دیاریکراوە، لە جیهاندا رێکخراوە ئاژەڵدۆستەکان چەندین چالاکی جۆراوجۆر ئەنجام دەدەن.
ژمارەی سەگەکان لە جیهاندا بە نزیکەیی یەک ملیارە، زۆرترینیشیان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکان، هەروەها نزیکەی 470 ملیۆن سەگ لە جیهاندا ماڵین.
ساڵانە 30 ملیۆن سەگ لە جیهاندا دەخورێن کە زۆرترینیان لە وڵاتانی ئاسیان، بەتایبەت لە وڵاتی چین کە ساڵانە 10 بۆ 15 ملیۆن سەگ دەخورێت.
#سهگ لهخهودا واتای چیه؟
شارەزایان و حەكیمانی بواری خەنبینن دەڵێن؛ لەخەودا سەگ بەدواتکەوێ و بیهوێ پەلامارت بدات بەڵام ڕزگارت بێت ئەمە بەڵگەی ئەوەیە کەسیک ویستویەتی سحرت لێ بکات بەڵام خوای گەورە تۆی پاراستوە ئەم کەسە سەرکەوتوو نەبوە لە کارەکەی
لێكدانهوه و شیكردنهوهی بینینی سهگ له خهودا مانا و ئاماژهی زۆر ههڵدهگرێت و لێكدانهوهی ئهم بابهته بۆ ههریهك له ئافرهت و پیاو و دۆخی دهرونی ئهو كهسهی خهونهكهی بینیوه مانای جیاوازی ههیه لهوانهش به مانای مرۆڤی گومڕا دێت و بینینی سهگێك له خهودا كه بوهڕێت ئاماژهیه بۆ خراپی كهسێك كه لێتهوه نزیكه.
- ئهو كهسهی له خهویدا كۆمهڵێك سهگ پێی بوهڕن ئهوه ڕهنگه كهسانێكی زۆر خراپ له دهوری بن و بێ ئاگایه لێیان.
سەگ لەگەڵ ئەوەی ئاژەڵێکی بەوەفایە لە هەمان کاتتدا ئاژەڵێکی دڕندەشە، دەتوانێت زیان بە مرۆڤ بگەیەنێت و ببێتە هۆی برینداربوون و مردنی.
#زمانی جەستەی سەگ
ئەو سەگانەی کە یاریت لەگەڵ دەکەن و وەک هاوڕێ دەتبینن، چاوەکانیان میهرەبانە و خۆیانت پێوە دەنووسێنن و کلکیان دەجوڵێنن.
سەگە ترسنۆکەکان کلکیان لەنێوان ڕانەکانیاندا دەشارنەوە و بە چاوێکی تیژەوە سەیرت دەکەن.
ئەو سەگانەی کە پەلامار دەدەن کلکێکی شێواو و گوێی قووت و درێژیان هەیە، و چاویان گەورەیە و تووڕە دەردەکەون. هەروەها ئەگەر سەگەکە گوێی بۆ دواوە بوو و بە خێرایی بەرەو ڕووت هات ئەوە نیازی هێرشکردنی هەیە.
#هۆکاری وەڕینی سەگ
سەگ ئاژەڵێکی بەوەفایە و کاتێک لەژێر دەسەڵاتی مرۆڤێکدا دەبێت و ڕادەهێنرێت، بە هەموو هێزییەوە پارێزگاری لێ دەکات، و هەموو ئاژەڵەکانیش هەستی بەرگریکردن و پاراستنیان هەیە بەتایبەت سەگ، بۆیە کاتێک کەسێکی نەناسراو دەبینن دەست دەکەن بە وەڕین و پاراستنی ئەو ناوچەیە.
یاخود دەترسن لەوەی ئەو کەسە هێرش بکاتە سەریان و زیانیان پێ بگەیەنێت بۆیە ئەمان دەستپێشخەری دەکەن و هێرش دەکەن.
#کەی سەگ هێرش دەکات؟
سەگ کاتێک هێرش دەکات کە بوروژێنرێت و هان بدرێت، سەرەتا بە ڕاکردن دەست پێ دەکات و دواتر دەست دەکات بە وەستان و وەڕینێکی زۆر و ئەگەر بگاتە کۆتا سنووری توڕەیی دەست دەکات بە هێرش کردن و پەلاماردان، نابێت بەهیچ شێوەیەک کارێک بکەیت کە سەگێک هان بدەیت، سەرەتا نابێت چاو ببڕیتە چاوی و سەیری بکەیت یاخود دەستی بۆ ڕابوەشێنیت و گاڵتەی پێ بکەیت.