35 کوردستان

نێچیرڤان بارزانی: هەرێم و توركیا به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش و درێژخايه‌ن كۆيانده‌كاته‌وه‌

07:52 - 25/08/2025

زەمەن پرێس:
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێم لە كۆبونەوەیدا لەگەڵ جێگری سەرۆكی ئاكپارتی رایگەیاند، هەرێم و توركيا به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش و درێژخايه‌ن كۆيانده‌كاته‌وه.
بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتی هەرێم، نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ ديدارێكدا له‌گه‌ڵ زافه‌ر سراكايا، جێگرى سه‌رۆكى پارتى داد و گه‌شه‌پێدانى ده‌سه‌ڵاتدارى توركيا بۆ كاروبارى ده‌ره‌وه‌، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ توركيا و دۆخى ناوچه‌كه‌يان تاوتوێ كرد.
وەك لە راگەیەندراوەكەدا هاتوە، هه‌ردولا جه‌ختيان له‌ گرنگيى په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوانيان و هاريكاريى هاوبه‌شيان له‌ بواره‌ جياجیاكاندا كرده‌وه‌ كه‌ خزمه‌ت به‌ به‌رژه‌وه‌نديى هه‌ردولا و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى له‌ ناوچه‌كه‌دا ده‌كات.
نێچيرڤان بارزانى دوپاتى كرده‌وه‌ "هه‌رێمى كوردستان وه‌ك دراوسێيه‌كى گرنگ له‌ توركيا ده‌ڕوانێت كه‌ به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش و درێژخايه‌ن كۆيانده‌كاته‌وه‌."
نێچیرڤان بارزانی پێزانينى بۆ ڕۆڵى ئه‌ردۆغان و ئاك پارتى له‌ پته‌وكردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا ده‌ربڕیوە.
لاى خۆيه‌وه‌ سراكايا وێڕاى نيشاندانى خواستى به‌رده‌وامى توركيا بۆ فراوانكردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌ هه‌مو بواره‌كاندا، ستايشى په‌يوه‌ندى و دۆستايه‌تيى نێچيرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ توركيا و ڕۆڵى ئه‌رێنيى له‌سه‌ر ئاستى ناوچه‌كه‌ كرد.
پرۆسه‌ى ئاشتى له‌ توركيا و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌ بون.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن