جێگری سەرۆکی ئاک پارتی سەردانی یەکگرتووی ئیسلامیی کرد
05:02 - 25/08/2025
زەمەن:-
لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ هەولێر، جێگری سەرۆکی پارتی داد و گەشەپێدان (ئاک پارتی) و پەرلەمانتاری تورکیا لە بازنەی ئیستانبوڵ زافەر سراکایا سەردانی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستانی کرد و لەلایەن ئەمینداری گشتی ئەو حزبە سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین و ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی پێشوازی لێکرا.
لە دیدارێکدا گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندییەکانی هەردوولا کرا و بیر و ڕا لەبارەی پتەوکردنی پەیوەندییەکانییان ئاڵوگۆڕکرا.
ئەمە لە کاتێکدایە کە دوێنێ یەکشەممە جێگری سەرۆکی پارتی داد و گەشەپێدان (ئاک پارتی) زافەر سراکایا لە ڕێگای فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر گەیشتە هەرێمی کوردستان و زنجیرەیەک سەردان و دیداری بۆ لای لایەنە سیاسییەکان ئەنجام دا.