36 کوردستان

بڕیاری لێخۆشبوون بۆ پێشینەی هاوسەرگیری ئەم توێژە دەرچوو

01:34 - 26/08/2025

زەمەن _ هەرێمی کوردستان

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێم، بڕیاری لێخۆشبوونی بۆ وەرگرتنەوەی پێشینەی ماوەی هاوسەرگییری دەرکرد.

 ئەمڕۆ سێشەممە، ٢٦ی ئابی ٢٠٢٥، بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم، کە واژووی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری لەسەرە، تیایدا بڕیار دراوە بە لێخۆشبوون لە پێشینەی هاوسەرگیری ماوەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان.
ئەوەش هاتووە، بڕیارەکە ئەو خاوەن پێداویستیە تایبەتانە دەگرێتەوە کە پێش ساڵی ٢٠١٣، پێشینەی هاوسەرگیریان وەرگرتووە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن