89 عیراق

ژنێک لە دادگای فیڕاڵی پۆستێکی باڵا وەردەگرێت

02:48 - 10/08/2025

زەمن _ عێراقی

 

 ژنێک پۆستی ئەمینداری دادگای فیدڕاڵی وەرگرتووە، کە پۆستێکی باڵای کارگێڕییە لە دادگای فیدڕاڵی عێراق و دەسەڵاتەکانی هاوتای بریکاری وەزارەتە.

ئەمرۆ یەکشەممە، ١٠ی ئابی ٢٠٢٥، ڕاگەیاندنی دادگای فیدڕاڵی بڵاویکردەوە، دینا سەباح یەڵدا خنوە، بە فەرمی لە پۆستی ئەمینداری دادگای فیدڕاڵی دەستبەکاربووە، دەستبەکاربوونی ناوبراویش بەگوێرەی ماددەی حەوت لە هەمواری یاسای دادگای فیدڕاڵی ژمارە ٢٥ی ساڵی ٢٠٢١ بووە.

بەپێی ئەو ماددەیەش دادگاکە پۆستێکی باڵای کارگێڕیی بۆ بەڕێوەبردنی کاروبارەکان لەناوخۆی دادگاکەدا دەبێت بەناوی ئەمیندار، مەرجیشە ئەو کەسەی ئەو پۆستە وەردەگرێت لانیکەم 10 ساڵ ئەزموونی لە یاسادا هەبێت، پلەکەشی بریکاری وەزارەتە و هەمان دەسەڵاتی بریکاری هەیە، دادگای فیدڕاڵی دەڵێت، لە دیاریکردنی ئەو پۆستەدا ڕەچاوی هاوسەنگی لە پێدانی پۆست بە پێکهاتەکانی گەلی عێراق کراوە.

لە سەرەتای مانگی تەممووزەوە دادگای فیدڕاڵی چوار گۆڕانکاری گرنگ لە پێکهاتەکەیدا ڕوویداوە، لەوانەش خانەنشیبوونی سەرۆکی پێشووی دادگاکە، دەستبەکاربوونی سەرۆکی نوێی دادگای فیدڕاڵی کە هاوکات ئەندامی یەدەگی دادگاکەش بوو، لەگەڵ دەستبەکاربوونی ئەندامێکی نوێی یەدەگی دادگاکە و ئەمڕۆش دەستبەکاربوونی ئەمینداری دادگای فیدڕاڵی.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن