314 عیراق

بەپەلە.. داوای راگرتنی دەوام دەكرێت ..پلەی گەرما دەگاتە نزیك 53 پلە

01:01 - 10/08/2025

زەمەن _ عێراقی

 

 دەستەی کەشناسی عێراقی ئاشکرایکرد، پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی عێراق بە تێکڕا بەرزدەبنەوە و نزیک دەبنەوە لە پلەی کوڵان و لە بەسڕە نیوەی کوڵانی تێپەڕاندووە.

 ئەمڕۆ یەکشەممە، ١٠ی ئابی ٢٠٢٥، دەستەی کەشناسی عێراقی ڕایگەیاند: ئەم هەفتەیە لە زۆربەی ناوچەکانی عێراق پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە، دەڵێت: ئێستا پلەی گەرما لە بەسڕە نیوەی کوڵانی تێپەڕاندووە و زۆربەی ناوچەکانی دیکەی عێراقیش پلەکانی گەرما لە نێوان ٤٨ بۆ ٥٢.٦ پلەی سیلیزیدایە.

ئاماژەی بەوەشداوە، لەسەر ئاستی عێراق، پارێزگای بەسڕە بەرزترین پلەی گەرمای تۆمار کردووە کە ٥٢.٦ پلەی سیلیزیە، داوا لە هاوڵاتیانیش دەکات بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت، لە ماڵەکانیان نەیەنە دەرەوە، دەستەکە ڕاشیگەیاندووە، لە هەرێمی کوردستانیش، پلەکانی گەرما بەرزتر دەبنەوە.

بەڕێوبەری کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستانیش ڕایگەیاند:ئەم هەفتەیە پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە، بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان ئەمڕۆ تۆمارکراوە کە ٤٧ پلەی سیلیزی بووە،  نزمترینیشی لە حاجی ئۆمەران بووە کە ٣٤ پلەی سیلیزی بووە.

کەشووهەوای ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ و بەیانی بەمجۆرەن:

 هەولێر:  44 پلەی سیلیزی . 
سلێمانی: 42 پلەی سیلیزی.
دهۆک:  44  پلەی سیلیزی.
کەرکووک: 46 پلەی سیلیزی. 
زاخۆ:  44 پلەی سیلیزی.
هەڵەبجە: 43 پلەی سیلیزی.
سۆران:  43 پلەی سیلیزی.
حاجی ئۆمەران: 34 پلەی سیلیزی.
گەرمیان: 47 پلەی سیلیزی.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن