845 کوردستان

نرخی مریشک دابەزی

03:18 - 03/08/2025

زەمەن:-

 

 نرخی مریشک کەمێک دابەزیوە و مریشک فرۆشەکان دەڵێن هەندێک لە دەواجنەکان کە دایانخستبوو دیسان بەکار کەوتوونەتەوە.

 ئەمڕۆ یەکشەممە  3ـی ئابی ٢٠٢٥، بە هۆی زیاد بوونی مریشک نرخی مریشک کەمێک دابەزیوە و ئەگەر هەیە نرخەکەی زیاتر دابەزێت.
نرخی مریشک بەهۆی کەمیی دەواجنەکانەوە زیادی کردبوو، تەنها مریشکی دەواجنەکان نرخیان گۆڕابوو، بەڵام هەندێک لە دەواجنەکان کە دایانخستبوو دیسان دەستیان بەکارکردەوە.

نرخی مریشک لە بازاڕەکانی کوردستان بەم شێوەیەیە:

 مریشکی دەواجن: کیلۆی ٣ هەزار و ٥٠٠ دینار
مریشکی ئومەهات: کیلۆی ٣ هەزار و ٥٠٠ دینار
مریشکی خۆمانە، دانەی ١٠ هەزار بۆ ٢٠ هەزار دینار
کەڵەشێری خۆمانە، دانەی ١٥ هەزار بۆ ٣٠ هەزار دینار

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن