351 عیراق

پەرلەمانتارێک: دانیشتنی پەرلەمان پڕۆژەیاسای زۆر مەترسیدار بۆ هەرێم و عێراق ئامادەکرابوو

07:13 - 02/08/2025

زەمەن پرێس:
د. بڕیار ڕەشید پەرلەمانتاری یەکێتی لەپەرلەمانی عێراق رایگەیاند: ئەمڕۆ لە پەرلەمان بووین بەڵام بەشداری کۆبوونەوەی پەرلەمانمان نەکرد.
وتیشی: بەشداریم نەکرد لە جەلسەی ئەمڕۆ چونکە زانیاریمان پێ گەشت کە نیەت هەیە هەندێک یاسا بێننە ناو جەلسەکەوە کە ئایندەی عێراق و هەرێمی کوردستان دەخاتە مەترسیەوە .
ئەو پەرلەمانتارە باسی لەو کردوە، وێڕای ئامادەبوونی لە ناو پەرلەمان لەگەڵ هاوڕێکانی، بەڵام ئامادە نەبووی بڕواتە ناو جەلسەکەوە و بەم  بەشداری نەکردنەشیان وامیان کرد کە جەلسە ئەنجام نەدرێت، و نیسابی یاسای دروست نەبێت بۆ ئەنجامدانی جەلسە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن