گەورەترین ئەفسەری کورد کە لە سێدارە درابێت!
8/2/2025 1:30:00 PM
دانا حەمەعەزیز
جواد ئەسعەد شێتنە، ئەفسەرێکی باڵای کورد بوو لە ناو سپای عێراق دا، ئەو عەمید ڕوکن و فەرماندەی فرقەی دووی مدرعەی سپای عێراق بوو لە نزیك بەسرە. ٤٢ساڵ لەمەوبەر دوای ئەوەی سپای ئێران شارۆچکەی موحەمەڕە(خوڕەم شهر)ی گرتەوە، سپای عێراق کشایەوە دواوە. ئەوکات عەدنان خیراللە وەزیری بەرگری دەچێتە ناوچەکە و بە عەمید شێتنە دەڵێت بۆ پاشەکشەتان کردوە؟
ئەویش دەڵێت من قائید ی فرقەی مودرەعەم دەزانم چی ئەکەم، لەبەرئەوەی ئەو شوێنەی ئێمەی لێ بوین هەموی قوڕ و نەرمانی بوو، هێزەکەم هێناوەتە ئەم شوێنە ڕەقە چونکە لێرەوە تانك و زرێپۆشەکانمان ئەتوانن بەباشی بجەنگن، شوێنە نەرمانیەکەم وەك تەڵەیەك بۆ سپای ئێران بەجێهێشتووە، عەدنان خەیروڵا پێی ئەڵێت ئەمە قسەی کەرە، ئەویش پێی دەڵێت خۆت کەریت! هەرچەند عەدنان بە کەسێکی نەرم و نیان ناسرابوو، بەڵام لە عەمید شێتنەی قەبوڵ نەکرد، هەرلەوێ دوای مەحکمەیەکی عەسکەری دە دەقەیی، گولەباران ی کرد!