1344 کوردستان

بەپەلە.. دوو برا، باوک و خوشکێكی خۆیان کوشت

03:27 - 20/07/2025

زەمەن _ دهۆک

 

 پۆلیسی دهۆک ڕایگەیاند: لە سنووری شێخانی سەر بە پارێزگای دهۆک، تەرمی باوکێک و کچەکەی دۆزرایەوە، 

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠ی تەمموزی ٢٠٢٥، پۆلیسی دهۆک ئاشکرایکرد، لە ناوچەی مەهەت، سەر بە سنووری شێخان لە پارێزگای دهۆک، تەرمی باوکێک و کچەکەی لە ماڵەکەی خۆیاندا بە ناوەکانی، حازم عەلی ئاودێ و کچەکەی، شیرین حازم،دۆزرایەوە، دوای لێکۆڵینەوە پۆلیس بۆی دەرکەوتووە کە دوو کوڕی پیاوەکە، هەڵساون بە کوشتنی باوک و خوشکێکی خۆیان.

بە پێی زانیارییەکانی پۆلیسی دهۆک، حازم عەلی لەگەڵ یەکێک لە بکوژەکان بە ناوی "ش. حازم عەلی" دوو ڕۆژ لەمەوبەر لە ئاڵمانیاوە گەڕاونەتەوە بۆ کوردستان بەڵام دوێنێ ئێوارە بە هۆی کێشەی خێزانییەوە تووشی شەڕ و ناکۆکی بوون و بووەتە هۆی ئەوەی شەوی ڕابردوو دوو کوڕەکەی حازم عەلی، باوک و خوشکیان بکوژن.

پۆلیسی کۆمەڵگەی مەهەتێ خێرا یەکێک لە کوڕەکانی ئەو قوربانییە بە ناوی "ک. حازم عەلی"ی دەستبەسەر کردووە و کوڕەکەی دیکەش ڕای کردووە و خۆی شاردووەتەوە.

 

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن