كەشناسی ئاستی پلەی گەرمای سبەی بڵاوكردەوە
01:41 - 28/07/2025
زەمەن _ هەرێمی کوردستان
کەشناسی ڕایگەیاند: پلەکانی گەرما بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو نزم بوونەوە تۆمار دەکات.
ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٨ی تەمووزی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، کەشى پێشبینیکراوى ٤٨ کاتژمێرى بڵاوکردەوە و دەڵێت: ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت هەندێ کات دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، خێرای با لە نێوان ١٠ بۆ ٢٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت.
ئاماژەی بەوەشداوە، پلەکانی گەرما بەگشتی نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ تەنها ناوچە شاخاوییەکان نەبێ کەمێک دادەبەزن بە یەک بۆ سێ پلە.
سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی، سێ شەممە ٢٩ی تەمووزی ٢٠٢٥، کەشناسی دەڵێت: ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت هەندێ کات دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور دەبێت و لەکاتەکانی دواینیوەرۆ تاکو ئێوارە کەمێک چالاک دەبێت بۆ سەروی ٣٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، پلەکانی گەرماش نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی.
پلەکانی گەرما لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان.
هەولێر: 48 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 43 پلەی سیلیزی
دهۆک: 45 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 50 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 45 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 45 پلەی سیلیزی
سۆران: 41 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 32 پلەی سیلیزی
گەرمیان 49 پلەی سیلیزی