حزبوڵای عێراق: دەرفەتی پێویستمان بە ئەمریکا بەخشیوە و دەبێت بکشێتەوە
09:27 - 23/07/2025
زەمەن پرێس:
رێككەوتنی نێوانمان تەنیا دوو مانگی ماوە بۆ
دەركردنی سوپای ئەمریكا لە عێراق، دەبێت پابەند بێت بەوەی لەسەری رێککەوتین"
میلیشیای كە تائیبی حزبوڵای عێراق دەڵێت:
رێککەوتنی نێوان مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق و سەرۆک وەزیران سەبارەت بە کشانەوەی
دوژمنانی ئەمریکا لە عێراق تەنیا دوو مانگی ماوە، تا ئێستاش هەستمان بە هیچ گۆڕانکارییەک
لە پێگەی ئەو هێزە داگیرکەرانە نەکردووە.
ئەبو عەلی عەسكەری، وتەبێژی میلیشیای كە تائیبی
حزبوڵا، لە راگەیەندراوێكدا ئاماژە بەوەكات: دەبێت سودانی پابەند بێت بەوەی لەسەری
رێککەوتین، سەرەتا دەركردنیان لە ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و فڕۆکەخانە و عەین ئەسەدو،
رێگەگرتن لە فڕینی فڕۆکەکانیان بە هەموو جۆرەکانیانەوە لە ئاسمانی عێراق.
دەشڵێت: دەرفەتی پێویستمان بە زیادەوە پێبەخشیوە،
دەبێت پابەند بێت پێیەوە، ئەگەرنا بۆچونێکی ترمان دەبێت.