496 کوردستان

هەرێم داوای 60 رۆژ مۆڵەتی كردوە، بەغداد رەتیكردوەتەوە

07:02 - 31/07/2025

زەمەن پرێس:

عەلی حەمەساڵح پەرلەمانتارو بڕیاردەری رەوتی هەڵوێست رایگەیاند: بەدڵنیایی عێراق پارە بۆ موچەی مانگی شەش و حەوت نانێرێت، تاوەكو ئەو نەوتەی كە بەقسەی بەغداد 150 هەزار بەرمیلە، بڕی 100 هەزاری نەدرێت بە (سۆمۆ)و بڕی (120 ملیار) دیناری داهاتی ناوخۆ نەنێردرێت.
ئاماژەى بەوەشکردوە، ئەو لیژنەیەی لەنێوان هەردوولا (حكومەتی فیدراڵ و حكومەتی هەرێم) پێكهێنرابوو، كۆنوسیان ئیمزا نەكردووەو وەفدەكەی هەرێم گەڕاوەتەوەو داوای موچەی دوو مانگیان كردووە، عێراق رازی نەبووە.
سەرۆکی بەرەى هەڵوێست باسی لەوە کردوە، وەفدی هەرێم داوایان كردووە 60 رۆژی تر مۆڵەتیان پێبدرێت بۆ جێبەجێكردنی رێككەوتنەكە، عێراق رەتیانكردوەتەوەو وتویانە ئەو رێككەوتنەی كە هەیەو وەكو بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڵاوبوەتەوە، پێویستە وەكو خۆی جێبەجێ بكرێت.
عەلی حەمە ساڵح دەشڵێت: ئەگەر ئەتانەوێ موچەی مانگی شەش بێت، هەم نەوتەكە رادەستی (سۆمۆ) بكەن و هەم 120 ملیار دینارەكە بدەن، ئەگەرنا بۆ مانگێك تاقی بكرێتەوە، ئەگەر پابەند نەبوون ئەوكاتە حەق لای ئێوەیە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن