26 کوردستان

بەپەلە.. ژنێک لەنێو ماڵەکەی خۆیدا بە دەستڕێژی گولـلە کوژرا

04:29 - 02/08/2025

زەمەن _ سلێمانی

 

 لە یەكێک  لە گەڕەکەکانی شاری سلێمانی ژنێک، کە کارمەندی هێزە ئەمنییەکان بوو، بە دەستڕێژی گولـلە کوژرا.

 ئەمڕۆ شەممە، ٢ی ئابی ٢٠٢٥، ، نزیکەی کاتژمێر ١٢ـی نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گەڕەکی شێخان، ژنێکی تەمەن٤٥ ساڵ لە بەردەم ماڵەکەیدا، لەلایەن کەسێکەوە لەنێو ئۆتۆمبێلێکدا، دەستڕێژی گولـلەی لێکرا و گیانی لەدەستدا.

ژنەکە لە ماڵێکدا لەگەڵ دایکی ژیاوە، جلوبەرگی هێزە ئەمنییەکانی لەبەردا بووە و سێ گولـلەی پێوە نراوە.

بەپێی زانیارییەکان، ئەو کەسەی تەقەی لە ژنەکە کردووە، هەڵاتووە و تائێستا دەستگیرنەکراوە، تیمەکانی پۆلیس و لایەنە پەیوەندیدار لێکۆڵێنەوەکانیان لە رووداوەکە دەستپێکردووە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن