242 عیراق

عێراق بوو بە گەرمترین وڵاتی دنیاو ژمارەی پێوانەیی تۆماركرد

05:39 - 27/07/2025

زەمەن - هەواڵەکان

عامر جبوری، وتەبێژی دەستەی کەشناسیی عێراق لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، شەپۆلی بەرزبونەوەی پلەکانی گەرما تا دو سبەی ڕۆژی سێشەممە، بەردەوام دەبێت و پاشان دەست بە دابەزین دەکاتەوە.

بەپێی ئەو داتایانەی کەشناسی بڵاویکردوەتەوە، 10 پارێزگا پلەی گەرمایان لە نێوان 50 بۆ 52 پلەی سیلیزی تۆمارکردوە کە زۆربەیان دەکەونە ناوەڕاست و باشوری وڵات، لە کاتێکدا پارێزگا باکورییەکان پلەی گەرمایان لە نێوان 44 بۆ 49 پلەی سیلیزیدا بوە.

دەسەڵاتدارانی عێراق هاوڵاتییانیان ئاگادار کردەوە کە "شەپۆلە گەرماکە ئەمڕۆ یەکشەممە دەگاتە لوتکە، و بەوەش کاریگەریی تیشکی سەرو وەنەوشەیی بەشێوەیەکی زۆر بەهێز دەبێت، بۆیە باشتر وایە لە کاتی نیوەڕۆدا لە تیشکی ڕاستەوخۆی خۆر دوربکەونەوە.

 
پلەکانی گەرما گەیشتە 51 پلەی سیلیزی لە واسیت، 51 لە بابل، 50 لە بەسرە، 50 لە میسان و 50 پلەی سیلیزی لە پارێزگای زیقار، ئەوەش بوە هۆی ڕاگرتنی دەوامی فەرمی لەم پارێزگایانەدا، لە کاتێکدا پارێزگاکانی دیكە کاتژمێرەکانی دەوامیان کەمکردەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن