زانیاری نوێ سەبارەت بە 100 هەزارەكەی خانەنشینان
12:47 - 31/07/2025
زەمەن _ هەرێمی کوردستان
ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی حیراق ڕایگەیاند:، نووسراوێکمان ئاڕاستەی سەرۆک وەزیرانی عێراق کردووە بۆ خەرجکردنی ١٠٠ هەزار دینارەکەی خانەنشینانی هەرێم.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٣١ی تەمووزی ٢٠٢٥، نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد، وەک فراکسیۆنی یەکێتی لە کۆبوونەوەمان لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، نوسراوێکمان لە بارەی گەڕاندنەوەی ١٠٠ هەزارەکەی خانەنشیانی هەرێم ئاراستە کرد، کە بەپێی یاسای خانەنشینی یەکگرتوو پێویستە بۆیان بگەڕێندرێتەوە”.
وتیشی: سەرۆکوەزیران لای خۆیەوە نوسراوی ئاراستەی وەزارەتی دارایی فیدڕاڵی کردووە بۆ وەرگرتنی بۆچوونیان لەسەر ئەو بابەتە”.