43 عیراق

بەپەلە.. جەڵتەی دڵ لە نوری مالیکی بەهێزترین پیاویی عێراقی دا

01:30 - 29/07/2025

زەمەن - هەواڵەکان

نوری مالیكی، سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا و سەرۆكوەزیرانی پێشووتری عێراق، بەهۆی تووشبوونی بە جەڵتەی دڵ، بە پەلە ڕەوانەی نەخۆشخانە كراوە.

میدیا عێراقیەکان دەڵێن؛ مالیكی دۆخی تەندروستی بە تەواوی تێكچووە و دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە، دەستبەجێ داخڵی هۆڵی نەشتەرگەری كراوە و نەشتەرگەریی دڵ (كردنەوەی سینگ)ـی بۆ دەكرێت.

تێكچوونی دۆخی تەندروستی نوری مالیكی لەكاتێكدایە ماوەی هەفتەیەكە ناكۆكی لەنێوان ئەو سەركردە و محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق، دروستبووە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن