نوسینگەی مالکی: نوری مالکی جەڵتە لێی نەداوە
03:05 - 29/07/2025
زەمەن _ عێراقی
نوسینگەی ڕاگەیاندنی نوری مالکی ئاشکرایدەکات، کە ناوبراو چەڵتەی دڵ لێی نەداوە و بۆ پشکنین سەردانی نەخۆسخانەی کردووە.
ئەمڕۆ سێشەممە، ٢٩ی تەمووزی ٢٠٢٥، دوای ئەوەی سەرلەبەیانی هەواڵی تێکچوونی تەندروستی نووری مالکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بڵاوبووەوە، دواتر نوسینگەی ڕاگەیەندنی ناوبراو لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەو هەواڵەی ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند: نوری مالکی تەنها بۆ پشکنینی وەرزی سەردانی نەخۆشخانەی کردووە.