87 کوردستان

دانا عەبدولکەریم: هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی دامەزراوەیی لە ڕووی دارایی و سەربازییەوە بەڕێوە نابرێت

10:21 - 02/08/2025

زەمەن پرێس:
وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتى هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنیت، بەڵام ئەم دوو ئیدارەیە شکڵییەن یەکیانگرتووەتەوە، واتە لەڕووی واقیعەوە تا ئێستا یەکیان نەگرتووەتەوە، تا ئێستاش ئێمە دوو ئیدارەی، دەشڵێت: هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی دامەزراوەیی لەڕووی دارایی و سەربازییەوە بەڕێوە نابرێت.
دانا عەبدولکەریم وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتى هەرێم لە دیدارێکدا لەگەڵ کەناڵی ئێن ئاڕتی رایگەیاند: ئێمە لە دوای پرۆسەى ئازادی عێراق لە هەرێمی کوردستان بەهۆی شەڕی ناوخۆوە دوو ئیدارەمان هەبووە، ئیدارەى هەولێرو ئیدارەى سلێمانی، لە ٢٠٠٥ یشەوە هەردوو ئیدارەکە یەکی گرتەوە، بەڵام ئەم دوو ئیدارەیە شکڵییەن یەکیانگرتووەتەوە، واتە لەڕووی واقیعەوە تا ئێستا یەکیان نەگرتووەتەوە، تا ئێستاش ئێمە دوو ئیدارەین.
ئاماژەى بەوەشکرد، کۆڵەکەى هەر دامەزراوە و حکومەتێک دوو شتە، یەکێکیان هێزە سەربازیی و ئەمنییەکانی، دووەمیان دارایی و ئابورییەکەی، ئێمە لە هەرێمی کوردستان سەربازی و ئەمنیی و دارایی و ئابورییەکەمان دوو ئیدارەیە، جار هەر حکومەتێک ئەم دوانەی یەکگرتوو نەبێت ناتوانێت بە دامەزراوەیی خزمەتی خەڵک بکات و بە دامەزراوەیی دامەزراوەکانى بەڕێوەبەرێت.
وەزیری ئاوەدانکردنەوەی هەرێم وتیشی: من تا ێستا دڵنیا نیم کۆی داهاتەکانى هەرێم بگەڕێتەوە وەزارەتى دارایی، چونکە ئەمە هەر قسە نییە، بەڵکو واقیعە، ئێمە لە هەرێمی کوردستان لەڕووی سەربازی و داراییەوە دوو ئیدارەی جیاوازین، ئێمە پێرار لە ئەنجومەنى وەزیران بڕیارێکماندا کە ئەم دوو ئیدارەییە لە دارایی نەهێڵین بڕیارێکی زۆر باش بوو، بڕیاردرا کەهەموو دەروازە سنورییەکان بەیەکەوە کۆنترۆڵ بکرێن بۆ ئەوەى داهاتێکی باش بۆ هەرێم کۆبکرێتەوە، بەڵام بە داخەوە بەهۆی ئەو بارودۆخە سیاسیە نەتوانراى ئەو بڕیارەى ئەنجومەنى وەزیران جێبەجێ بکرێت.
دانا عەبدولکەریم جەختیکردەوە، بەکۆی گشتى هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی دامەزراوەیی لەڕووی دارایی و سەربازییەوە بەڕێوە نابرێت، ئەمەش بەشێکە لە کێشەکان و تاکو چارەسەریش نەکرێن ئەم گرفتانە هەر بەردەوام دەبن.
هەر لەو دیدارەدا وەزیری ئاوەدانکردنەوەى هەرێم باسی لەوە کرد، بۆ شاییەک لە بەینی خەڵک و حکومەتدا هەیەو دەبێ ئەو بۆشاییە نەمێنێت، چونکە تەنها خەڵک زەرەری نەکردووە، بەڵکو دەسەڵاتدارانیش زەرەر دەکەن و هەرێمەکەشمان.
سەبارەت بە مانەوەی تیمی بزووتنەوەى گۆڕان لە حکومەتد دانا عەبدلوکەریم دەشڵێت: ئێمە هەست بەبەرپرسیارییەتى دەکەین بەرامبەر میللەتى خۆمان، چونکە ئەم حکومەتە موڵکی لایەنێک و دوان نییە،حکومەتى هەرێم موڵکی خەڵکی کوردستانە، بۆیە دەبێت ئەم حکومەتە بپارێزین و بەهێزی بکەین، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دەبێت حکومەت بە دامەزراوەیی بکرێت، دەبێت وا بکرێت داهات و خەرجی حکومەت شەفاف بکرێت، ئەم قۆناغە هێشتا ئێمە پێینەگەیشتووین.
سەبارەت بە پرسی مووچە و ڕێککەوتنی هەرێم و بەغداش دانا عەبدولکەریم ڕوونیکردەوە، رێکەوتنەکە لەگەڵ بەغدا جگە لە مانگی (٥و٦) پێویستە تا کۆتایی ئەمساڵ بەردەوامبێت، بەڵام لیژنەیەک لەهەردوولا دیاریکراوە بۆ دیاریکردنی ڕێژەی داهاتی نانەوتی و بەرهەمهێنانی نەوت.
هەروەها وەزیری ئاوەدانکردنەوەى وتیشی: ١٢٠ ملیار داهاتی ناوخۆ ئامادەیە بۆ ناردنی بۆ بەغدا، گەشبینم بەغدا هیچ گرفتێک بۆ مووچەی مانگی شەش دروست نەکات، ئەگەر هیچ گرفتێکی سیاسی درووست نەکرێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن