نۆ ڕۆژ پشووی فەرمی ڕاگەیەندرا
09:47 - 22/07/2025
زەمەن
پرێس:
وەزارەتی
پەروەردەی عێراق، بەهۆی بەکارهێنانی ناوەندەکانی دەنگدان چەند ڕۆژێک پشووی فەرمی ڕادەگەیەنێت.
وەزارەتی پەروەردەی عێراق لە
گشتاندنێكدا ڕایگەیاند، خوێندنگەكان وەكو ناوەندی دەنگدان بەكاردەهێنرێت لە 5-11
تاوەكو 13-11-2025 ڕادەستی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان بكرێت. جەختی
لەوەشکرد، پێدانی خوێندنگەكان
بە كۆمسیۆن بۆ ئەوەیە بتوانرێت چاكسازی پێویستی
تێدا بكرێت و كامێرای تێدا جێگیر بكرێت لەگەڵ هەڵگرتن و كۆگاكردنی ماددەكانی
تایبەت بە هەڵبژاردن.
سەبارەت بە ماوەی ڕۆژەکانی پشوو
دووپاتی دەکاتەوە، ماوەی 5 بۆ 13-11-2025 لە خوێندنگەكان دەوام نابێت و دەكرێتە
پشوو ئەوەش بەهۆی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقەوە.