525 عیراق

بەپەلە.. کەسێک براکەی خۆی کرد بە سێ پارچەوە

04:30 - 20/07/2025

زەمەن _ عێراق

 

 پۆلیسی پارێزگای دیوانیە ڕایگەیاند: تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە کە براکەی خۆی کوشتووە و دواتر تەرمەکەی کردووەتە سێ پارچەوە و لە چەند شوێنێکی جیاواز پارچەکانی فڕێداوە.

 ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢٠ی تەمووزی ٢٠٢٥، بەگوێرەی راگەیێندراوی فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای دیوانیە، پۆلیسی هەواڵگری و نەهێشتنی تاوان سەرەداوی دۆزینەوەی بەشی خوارەوەی لاشەیەکی نەناسراویان دەستکەوتووە کە نزیکەی مانگێک لەمەوبەر خرابووە نێو کیسەیەکەوە و فڕێدرابووە رووباری دیوانیە، بێ ئەوەی لەو کاتەدا هیچ سکاڵایەک لەسەر ونبوونی هیچ هاووڵاتییەک تۆمار بکرێ 

هەر بەپێی راگەیێندراوەکە، دوای پێکهێنانی تیمێکی تایبەت و کۆکردنەوەی زانیاری و بەڵگە، لایەنە پەیوەندیدارەکان گەیشتنە برای کوژراوەکە و ئەویش لە لێکۆڵینەوەکاندا دانی بە تاوانەکەیدا نا.

وەک لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە: "تۆمەتبارەکە وتوویەتی، بەهۆی کێشەی داراییەوە بە دەمانچە براکەی کوشتووە و دواتر تەرمەکەی کردووەتە سێ پارچەوە و خستوویەتییە نێو کیسەی پلاستیکییەوە و لە چەند شوێنێکی جیاوازی رووبارەکەدا فڕێی داوە".

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن