وەزارەتى ناوخۆ بڕیارێکی لەبەرژەوەندی هاوڵاتییان دەرکرد
08:48 - 24/07/2025
زەمەن
پرێس:
وەزارەتى
ناوخۆی هەرێم رایدەگەیەنێت، له‌كاتی دواكه‌وتنی مامه‌ڵه‌ی هاوڵاتیان له فه‌رمانگه‌كانی
میری كه هۆكاری دواكه‌وتنه‌كه خودی هاووڵاتییان نه‌بێت، به‌هۆكاره‌كه‌ی فه‌رمانگه‌كانی
حکومەت بێت، نابێت رووبه‌ڕووی هیچ سزایه‌كی دواكه‌وتن ببنه‌وه.
به‌گوێره‌ی
نوسراوێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆ كه واژۆی هێمن میرانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی
له‌سه‌ره و ئاڕاسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هاتووچۆی هه‌رێمی كوردستان كراوه
تێیدا هاتوه، ده‌رباره‌ی گرێبه‌ستی ئه‌لیكترۆنی هه‌ر هاووڵاتیه‌ك به‌ر له 60 رۆژ
نوسراوه‌كه‌ی (مامه‌ڵه‌كه‌ی) تۆماركرابێت له (وه‌رگرته) له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی
هاتووچۆ و دوابكه‌وێت به‌هۆكاری كاروباره‌كانی وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
گشتی هاتووچۆ، نابێت سزا و پێبژاردنی دواكه‌وتن ببژێرێت.
هه‌ر
به‌گوێره‌ی نوسراوه‌كه، له‌كاتی دواكه‌وتنی مامه‌ڵه‌ی هاوڵاتیان له فه‌رمانگه‌كانی
میری كه هۆكاری دواكه‌وتنه‌كه خودی هاووڵاتییان نه‌بێت، به‌هۆكاره‌كه‌ی فه‌رمانگه‌كانی
میری بێت، (به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی هاتووچۆ) ئه‌وا نابێت رووبه‌ڕووی هیچ سزایه‌كی
دواكه‌وتن ببنه‌وه و كاروباره‌كانیان بۆ رایی ده‌كرێت به‌بێ بژاردنی سزا و
پێبژاردنی دواكه‌وتن.