حکومەتى عێراق: ڕێککەوتنەکەی ئەمدواییە کۆتایی بە مشتومڕە یاساییەکان دەهێنێت
08:25 - 21/07/2025
زەمەن
پرێس:
باسم
عه‌وادی وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق جەخت لەوە دەکاتەوە ئه‌و بڕیاره كۆتایی هەردوو
ئەنجومەنى وەزیران به ساڵانێك له چاره‌سه‌ری كاتی ده‌هێنێت و پابه‌ندبونی یاسایی
و گه‌ره‌نتی ده‌ستوری دروستده‌كات.
باسم عه‌وادی ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمی
عێراق رایگه‌یاند،
"ئه‌و بڕیاره‌ی هه‌رێم و به‌غدا له‌سه‌ری ڕێككه‌وتون ڕوداوێكی گه‌وره و
ناوازه‌یه، به‌و پێیه‌ی كۆتایی به ساڵانی دورودرێژی دروستكردنی په‌یوه‌ندی
دارایی له‌سه‌ر بنه‌مای لێكتێگه‌یشتنه سیاسییه‌كان ده‌هێنێت، هه‌روه‌ها قۆناغێكی
نوێ داده‌مه‌زرێنێت كه ده‌ستور و پابه‌ندبونه یاساییه‌كان به‌پێی یاسای بودجه
له پێش هه‌مو ڕێككه‌وتنێك یان لێكدانه‌وه‌یه‌كی سیاسی‌دا بێت".
وتیشی:
بڕیاره‌كه له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و بناغانه بوه كه له یاسای بودجه‌ی سێ ساڵه‌دا
(یاسای ژماره 13ی ساڵی 2023) دامه‌زراون، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان به شێوه‌یه‌ك جێبه‌جێده‌كرێت
كه یاساكه له سه‌روی هه‌موو ڕه‌چاوكردنی سیاسییه‌وه دابنێت، ئه‌مه‌ش نوێنه‌رایه‌تی
گۆڕانكارییه‌كی تایبه‌ت ده‌كات.
عه‌وادی
ئاماژەى بەوەشکرد، له بڕیاره‌كه‌دا هاتووه كه حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌نده به
ڕاده‌ستكردنی 230 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له ڕۆژێكدا به كۆمپانیای نیشتمانی به‌بازاڕكردنی
نه‌وت (سۆمۆ)، دوای لێبڕینی 50 هه‌زار به‌رمیل بۆ به‌كارهێنانی ناوخۆیی له
پارێزگاكانی هه‌رێم، كۆمپانیای سۆمۆ نه‌وت هه‌نارده‌ی بازاڕه جیهانییه‌كان ده‌كات
و داهاته‌كه‌ی ده‌خاته خه‌زێنه‌ی گشتی یه‌كگرتوو.
وتەبێژی
حکومەتى عێراقی باسی لەوە کرد، ئه‌م ڕێكاره له‌گه‌ڵ بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵیدا
یه‌كده‌گرێته‌وه سه‌باره‌ت به ته‌وتینی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، هه‌روه‌ها
دڵنیایی ده‌دات له‌وه‌ی ئه‌و موچانه له گه‌نجینه‌ی فیدراڵیه‌وه خه‌رج ده‌كرێن
به‌پێی یاسا و بودجه‌ی ڕاسته‌قینه.
وته‌بێژه‌كه‌ی
حكومه‌تی عێراق ئاشكراشیكردوه، بڕیاره‌كه وردبینی له پرسی هاورده‌كردنی نا نه‌وتی
وه‌ك باج و گومرگیش له ڕێگه‌ی ده‌روازه‌كانی هه‌رێمه‌وه له‌خۆده‌گرێت، به‌و پێیه‌ی
ئه‌وان به‌شێكن له‌داهاتی سیادی و ئه‌وه‌ش له حیساباتی گه‌نجینه‌ی گشتیدا هاتووه.
وتەبێژی حکومەتی عێراق جه‌ختیشیكرده‌وه كه بڕیاره‌كه هه‌نگاوی یه‌كه‌مه
به‌ره‌و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی هه‌مه‌لایه‌نه و به‌رده‌وامی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان
به‌غدا و هه‌ولێر، هه‌روه‌ها بناغه‌ی یاسایی داده‌نێت بۆ تێپه‌ڕاندنی پرسه
مشتومڕاوییه‌كان، نه‌ك ته‌نها له‌گه‌ڵ هه‌رێم، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ پارێزگاكانی دیكه‌ش،
له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێزگرتن له ده‌ستور و گشتگیریی یاساكه.
باسم عه‌وادی وتیشی: ئه‌گه‌ر نه‌توانرێت له ڕێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی
توركیاوه نه‌وت هه‌نارده بكرێت، ئه‌وا بڕی ته‌رخانكراو ده‌گه‌یه‌نرێته
كۆمپانیای سۆمۆ، كه هه‌وڵی هه‌نارده‌كردنی ده‌دات له ڕێگه‌ی به‌نده‌ره‌كانی دیكه‌وه.