سودانی رەزامەندی دەربڕی
09:54 - 19/07/2025
زەمەن پرێس:
د. نەرمین مەعروف پەرلەمانتاری
فراكسیۆنی یەكێتی و ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت،
لەگەڵ سەرۆك و جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران لەگەڵ محەمەد
شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبوونەتەوە.
ئاماژەى بەوەشکردوە، لە كۆبوونەوەكەدا
گفتوگۆكرا لەسەر چەند پرسێكی هەنووكەیی و بە تایبەت لێكتێگەیشتنی ئەم دواییەی
نێوان هەردوو حكومەتی هەرێم و عێراق بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی پەیوەست بە نەوت و
مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم.
ئەو پەرلەمانتارە باسی لەوەشکرد، جەختكرایەوە لە گرنگی زمانی گفتوگۆ و دانوستان بۆ
رووبەڕووبوونەوەی كێشە و ئاڵنگارییەكان وپاراستنی مافی هەموو هاوڵاتییانی عێراق لە
چوارچێوەی یاساكان و دەستووری هەمیشەیی عێراقدا.
وتیشی، سەردانیكردنەكە
بەمەبەستی گەیاندنی چەند داواكارییەكی پەیوەندیداربوو بە مافی هاوڵاتییان لە چین و
توێژە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان و بە سوپاسەوە سەرۆك وەزیرانی عێراق رەزامەندی
لەبارەیانەوە دەربڕی.