153 عیراق

بەپەلە.. بەشی زۆری کورد بایکۆتی دانیشتنی پەرلەمانی کرد

03:59 - 21/07/2025

زەمەن _ عێراق

 

 پەرلەمانی عێراق بۆ تاوتوێکردنی هێرشە درۆنییەکانی سەر کێڵگە و دامەزراوە نەوتییەکانی ئەم دواییەی هەرێمی کوردستان و ئاگرەکەی شاری کوت، دانیشتنێکی ئەنجامدا.

 ئەمڕۆ دووشەممە، ٢١ی تەمووزی ٢٠٢٥، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، دانیشتنێکی ئەنجامدا، بۆ تاوتوێکردنی هێرشە تیرۆریستییەکان بە درۆنی بۆمبڕێژکراو بۆ سەر ژێرخانی وزەی هەرێمی کوردستان و دەرەنجامەکانی کارەساتی ئاگرکەوتنەوەکەی پارێزگای کوت، بەڵام دانیشتنەکە نەکرا بەهۆی ئەوەی بەشێک لە فراکسیۆنە کوردییەکان بایکۆتی دانیشتنەکەیان کرد.

بەپێی زانیارییەکان، جێگری سەرۆکی پەرلەمان و هەردوو فراکسیۆنی پارتی و یەکێتی بایکۆتی دانیشتنەکەیان کرد و دواتر پەرلەمان بەهۆی تەواو نەبوونی ڕێژەی یاسایی ژمارەی پەرلەمانتاران دانیشتنەکەی هەڵگرت.

هەروەها تەنها سۆران عومەر و دارا سێکانیانی و د. جەمال کۆچەر لە هەردوو فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری و یەکگرتووتی ئیسلامی بەشداربوون.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن