لە عێراق بەهۆی هاوكارییكردنی بەعس ٤٠ کەس دەستگیركران
07:45 - 20/07/2025
زەمەن
پرێس:
دەزگای
ئاسایشی نیشتمانی عێراق بڵاوی كردەوە، هەوڵێکی تێکدەرانەی شانە نوستووەکانی حزبی
بەعسمان پوچەڵکردووەتەوە، دەشڵێن، ٤٠ تۆمەتبارمان دەستگیركردووە، كە لەڕووی
داراییەوە هاوکارییان پێشكەشی بەعس كردووە.
دەزگای
ئاسایشی نیشتمانی عێراق رایگەیاند: هەوڵێکی تێکدەرانەی شانە نوستووەکانی حزبی
بەعسمان پوچەڵکردووەتەوە، ٤٠ تۆمەتبارمان دەستگیركردووە، كە لەڕووی داراییەوە هاوکارییان
پێشكەشی بەعس كردووە.
باس
لەوەشكراوە، ئەو کەسانە پڕوپاگەندەی ناڕاستیان بڵاوکردووەتەوە بۆ نانەوەی پشێوی و
پلانیان داڕشتووە بۆ هێرشکردنە سەر دەزگاکانی دەوڵەت.
دەزگای ئاسایشی عێراق ئەوەش
خراوەتەڕوو، ئەو گرووپە لەژێر ناوی ‘لیوای ٦٦’ خۆیان ڕێكخستووە و بەرپرسانی ئەو
ڕێكخراوە لە دەرەوەی ولات دەژین.
ئاماژە
بەوەشكراوە، هەندێ لە دەستگیرکراوەکان دانیان بەوەدا ناوە، کە لەلایەن ئەندامانی
هەڵاتووی حزبی بەعسی پێشوو، لە دەرەوەی وڵاتەوە ئاڕاستە دەکرێن و فەرمان وەردەگرن.