بۆنی ئاشبەتاڵ دێ!!
7/21/2025 11:48:00 AM
مەریوان مەلاحەسەن
ئەو مەنەلۆجەی لەچەند ڕۆژی رابردوو لە کەناڵێکی فەرمی یەکێتی نیشتیمانی
کوردستان بڵاوکرایەوە دەنگۆیەکی گەورەی بەدوای خۆی داهێنا مقۆ مقۆی زۆری لێکەوتەوە
تادواجار کەناڵەکە بۆنی ئاشبەتاڵی سڕیەوە .
لێرەدا پرسیار ئەوەیە ئەوە چ ھەواڵێکە خەڵک نایزانێت و لێی ئاگادار نیە و تەنیا
بۆنەکەی گەیشتوە بە دووەم حزبی بــاڵا دەست لە ھەرێمی کوردستان؟ بەتایبەت دوای نزیکەی هەشتا ڕۆژ بێ موچەیی خەڵکی
کوردستان.
بابین بزانین لە فەرھەنگی کوردیدا ئاشبەتاڵ بەواتایی چی دێت؟
ئاشبەتاڵ (وتەیەکە ئاشەوان بەدەنگێکی بەرز دەیڵێت لەکاتێک ئاشەکەی دانی نەمابێت بۆ ئەوەی باراشی
بۆ بەرن ).
ئەی لە فەرھەنگی سیاسی بە واتای چی دێت؟
ئەو وتەیە لەساڵی ١٩٧٤ ەوە لەناو خەڵکی ھەرێمی کوردستان بەواتایی کۆتایی
هاتنی شۆرش دێت.
لەئیستا دا ولەم بارودۆخەی هەرێمی کوردستان لەکەناڵێکی فەرمی تایبەت بە حزبێکی باڵا ئەم
بانگە بدرێ بەگوێ موچەخۆران وخەڵکی کوردستان لە کاتێکدا دۆخی ژیان و گوزەرانی
خەڵکی کوردستان لەو پەڕی خراپیدایە ئەمە چ واتایەک ھەڵدەگرێ؟
لێرەدا بۆمان ڕوون دەبێتەوە کە دوو حزبەکەی دەسەڵات یەکێکیان دەڵێت ئاشبەتاڵە
و ئەوی تریان دەڵێت ھێشتا ماویەتی.