63 جیهان

کیم جۆنگ ئوجەن سوپای وڵاتەکەی بۆ جەنگ ئاگادار دەکاتەوە

08:07 - 24/07/2025

زەمەن پرێس:
کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکور، لە میانەی سەرپەرشتیکردنی مانۆڕێکی سەربازیدا، داوای لە هێزەکانی وڵاتەکەی کرد کە بەوپەڕی توانایانەوە ئامادەکاری بکەن بۆ جەنگێکی راستەقینە.
بەپێی هەواڵێک کە رۆژی پێنجشەممە ئاژانسی هەواڵی ناوەندیی فەرمی کۆریا (KCNA) بڵاویکردووەتەوە، لە کاتی مانۆڕەکەدا، کە رۆژی چوارشەممە لە شوێنێکی ئاشکرا نەکراودا بەڕێوەچوو، کیم جەختی کردووەتەوە لەوەی پێویستە سەربازان توانای "لەناوبردنی دوژمنیان لە هەموو شەڕێکدا" هەبێت.
ئاژانسە فەرمییەکەی کۆریای باکوور چەند وێنەیەکی مانۆڕەکەی بڵاوکردووەتەوە، کە لە یەکێکیاندا کیم جۆنگ ئون بە جلێکی رەشەوە دەردەکەوێت و وتار بۆ سەربازەکان دەدات. لە وێنەیەکی دیکەشدا لەگەڵ ژمارەیەک فەرماندەی باڵای سوپا، چاودێری راهێنانێکی تۆپهاوێژی دەکات کە تێیدا گوللە تۆپ بەرەو دەریا دەهاوێژرێن.
ئەم لێدوانانەی کیم و ئەنجامدانی مانۆڕەکە لە کاتێکدایە کە هاوکارییە سەربازییەکانی نێوان پێیۆنگیانگ و مۆسکۆ پەرەی سەندووە. کۆریای باکور بە پێدانی مووشەک و گوللە تۆپ یارمەتی روسیا دەدات لە جەنگی ئۆکراین دا.هەروەها ئەمە دوای ئەوە دێت کە پێشتر هەواڵی بەشداریکردنی سەربازانی کۆریای باکور لە شەڕەکانی دژی هێزەکانی ئۆکراین لە هەرێمی کورسکی روسیادا بڵاوبووەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن