دوا هەڵوێستی تەیف سامی بۆ ناردنی مووچە ڕاگەیەندرا
06:51 - 20/07/2025
زەمەن
پرێس:
د.
نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: لە
كۆبوونەوەی ئەمڕۆمان لەگەڵ تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق پرسیارێكم ئاراستەكرد
سەبارەت بە مووچەی مانگی پێنج لە وەڵامی پرسیارەكەی مندا تەئكیدی لە ناوەڕۆكی
لێكتێگەیشتنەكەی نێوان هەرێم و بەغداد كردەوە.
بەوتەى
ئەو پەرلەمانتارە، تەیف سامی ئاماژەى بەوەشکردوە، مووچە دەنێرم هەر كات هەرێم
پابەندییەكانی جێبەجێكرد بە رادەستكردنی داهاتی نانەوتی كە 120 ملیار دینارە و
دەست بە هەناردەی نەوتیش بكات.
وتیشی،
لە بڕگەی پێنجی دەقی رێككەوتنەكەدا هاتووە كە هەر كات هەناردەی نەوت دەستیپێكردەوە
مووچە دەنێردرێت.
ئاماژەی
بەوەشکرد، پێشتر هەرێم ئامادەیی دەربڕیوە بە رادەستكردنی داهاتی نانەوتی دەكرێت
وەك نیازپاكییەكی هەرێم هەنگاوەی یەكەم بنێَت و ئەو 120 ملیار دینارە رادەستبكات.
بۆ
پرسی هەناردەی نەوتیش ئەندامەكەی لیژنەی دارایی دەڵێت، "دەكرێت سەرەتا هەرێم
بە بڕێكی كەم هەناردەی نەوت دەستپێبكاتەوە ئەوەش وەك پیشاندانی نیازپاكییەك
بەرامبەر بە حكومەتی عێراق