63 عیراق

تەیف سامی: هەتا نەوتەکە ڕادەستی سۆمۆ نەکرێت مووچە نانێرم

03:43 - 20/07/2025

زەمەن:-

 

 ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: وەزیری دارایی عێراق دووپاتی کردووەتەوە کە بەبێ جێبەجێکردنی ئەو داواکارییانەی ناو ڕەشنووسی ڕێککەوتنەکە، پارەی مووچە نانێرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢٠ی تەمووزی ٢٠٢٥، نەرمین مەعرووف، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: لە کۆبوونەوەکەیان لە لیژنەی دارایی، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق پێی وتوون، بەو مەرجە مووچە دەنێرێت کە دەبێت هەرێمی کوردستان داهاتی نانەوتی رادەست بکات کە ١٢٠ ملیار دینارە و هەناردەی نەوتیش لە بەندەری جەیهانەوە دەستپێبکاتەوە.
 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن