91 عیراق

لایەنێكی سیاسی هەیە لە قۆناغی داهاتوودا نامێنێت

02:48 - 10/07/2025

زەمەن _ عێراقی

 

 سەرۆكی پێشووی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند، ئەو هەڵبژاردنەی بڕیارە ١١ی ١١ی ئەمساڵ بەرێوەبچێت، پێویستی بە ئامادەكاری زۆر هەیە، لە ماوەی داهاتوودا لایەنێكی سیاسی لە گۆرەپانی سیاسی نامێنێت.

 ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٠ی تەمووزی ٢٠٢٥، سەلیم جبوری، سەرۆكی پێشووی پەرلەمانی عیراق لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ میدیاكانی عیراق رایگەیاند، هەڵبژاردنەكان پێویستیان بە  ئامادەكاری زۆر باش هەیە.

ئاماژەی بەوەشكرد، هەستێك لەنێو سوننەدا هەیە كە لایەنی سیاسی هەیە لە قۆناغی داهاتوودا بەهۆی گۆڕانی هەلومەرجی ناوچەكە لە گۆڕەپانی سیاسی عیراقدا بونی نامێنێت، راشیگەیاند، هێزە سیاسییەكان ناچاردەبن مامەڵە لەگەڵ ئەو هەلومەرجە نوێدا بكەن كە لە ناوچەكەدا زاڵ بووە.

سەرۆكی پێشووی پەرلەمانی عیراق ئاماژەی بەوەشدا كە هیچ گۆڕانكارییەك نابێت رێگری لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە كاتی خۆیدا بكات، وتیشی، كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەیانەوێت لە رێگای هەڵبژاردنەوە  گۆڕانكاری لە عیراقدا بەدیبهێنرێت.

جبوری جەختی لەسەر پێویستی چاودێریكردنی ئەو كەسانە كردەوە كە هەوڵ دەدەن دامەزراوە سەربازییەكان لە كاتی هەڵبژاردنەكاندا بۆ خۆیان بەكاربهێنن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن