43 کوردستان

بەپەلە..راگەیەندراوى کۆبوونەوەى مەسعود بارزانى و مەحمود مەشهەدانى

05:04 - 06/07/2025

زەمەن _ هەرێمی کوردستان

 

 لە سەلاحەددین مەسعود بارزانی لەگەڵ لە شاندێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە سەرۆکایەتیی  مەحمود مەشهەدانی کۆبووەوە و پرسی مووچەی هەرێم تاوتوێکرا.

 

 ئەمڕۆ یەکشەممە، ٦ی تەمووزی ٢٠٢٥، بارەگای بارزانی ڕایگەیاند:  لە سەلاحەددین مەسعود بارزانی لەگەڵ لە شاندێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە سەرۆکایەتیی  مەحمود مەشهەدانی کۆبووەوە و لە دیدارەکەدا  گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و کێشەکانی نێوان حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ و حکوومەتی هەرێمی کوردستان و هەروەها بڕیاری بڕینی مووچەی  مووچەخۆرانی هەرێم کرا و جەخت لەوە کرایەوە کە پێویستە لە چوارچێوەی دەستور و بە ڕەچاوکردنی بنەماکانی هاوبەشی و هاوسەنگی و سازان کێشەکان چارەسەر بکرێن و بە هیچ شێوەیەکیش قووتی هاووڵاتیانی هەرێم تێکەڵ بە ناکۆکییەکانی نێوان لایەنە سیاسیەکان و هەردوو حکوومەتی فیدڕاڵ و حکوومەتی هەرێم نەکرێت و بە زووترین کات کێشەی ناردنی مووچە و شایستەداراییەکانی هەرێم چارەسەر بکرێت

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، هەڵبژاردنەکانی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و هەماهەنگی نێوان لایەنەکان لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەکان و ڕاستکردنەوەی هەڵە و کەموکوڕییەکانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق تەوەری تری ئەو دیدارە بوون.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن