22 عیراق

هاوڵاتییانی عێراق زۆرترین ئاو بەفیرۆ دەدەن لە جیهاندا

07:31 - 02/07/2025

زەمەن پرێس:
ڕوانگەی سەوزی عێراقی بڵاوی كردەوە، لە بەفیڕۆدانی ئاودا هاوڵاتیانی عێراق لە پلەی یەکەمی جیهان و وڵاتانی عەرەبیدان، دەشڵێن، هەر هاوڵاتییەکی عێراقی بە تێکڕا ڕۆژانە ٤٠٠ لیتر ئاوی پێویستە، کە ئەمەش بەرزترین ڕێژەی بەکارهێنانی ئاوە لە جیهاندا.
ڕوانگەی سەوزی عێراقی لەبارەی بەفیڕۆدانی ئاو لە عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا دەڵێت: لە بەفیڕۆدانی ئاودا هاوڵاتیانی عێراق لە پلەی یەکەمی جیهان و وڵاتانی عەرەبیدان.
ئاماژەى بەوەشکرد، هەر هاوڵاتییەکی عێراقی بە تێکڕا ڕۆژانە ٤٠٠ لیتر ئاوی پێویستە، کە ئەمەش بەرزترین ڕێژەی بەکارهێنانی ئاوە لە جیهاندا.
روانگەکە باسی لەوە کردوە، هاوڵاتیان لە کاری ناپێویستی وەک شوشتنی باڵەخانەکان، ئۆتۆمبێل، ئاودانی باخچەکان بە ناشارەزایی و چەندین شێوازی دیکە ئاو بەفیڕۆدەدەن، حکومەتیش رێگایەکی نەدۆزیوەتەوە بۆ رێگریکردن لەم دیاردانە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن