222 کوردستان

سەبەتەی نوێی خۆراک دابەش دەکرێت و زەیتیشی لەگەڵ دەبێت

03:34 - 29/06/2025

زەمەن _ هەرێمی کوردستان

 

 بەڕێوەبەری خۆراكی سلێمانی ڕایگەیاند، هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشكردنی بەشەخۆراكی مانگی چوار دەکرێت بە داتای مانگی شەش، سەرجەم بریکارەکانیش بۆ ئەو مەبەستە ئاگادار کراونەتەوە.

 ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، کامەران فەتاح، بەڕێوەبەری بازرگانی خۆراکی سلێمانی باسی لەوە کرد: “دابەشکردنی زەیت دەستیپێکردووەتەوەو ئەو زەیتەی ڕۆژانە بە دەست بەڕێوەبەرێتییەکەیان دەگات ڕەوانەی بریکارەکانی دەرەوەی شار دەکرێت کە تا ئێستا زەیتی مانگی یەکی ئەمساڵیان وەرنەگرتووە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، “لەئێستادا پارە لە بریکارەکانی خۆراک وەردەگرن و هەفتەی داهاتووش بەشەخۆراکی مانگی چواریان پێدەدرێت تا بەسەر هاووڵاتییاندا دابەشی بکەن”.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن