ڕێگایەكی سەرەكی هەولێر بۆ 15 ڕۆژ دادەخرێت
04:36 - 16/06/2025
زەمەن _ هەولێر
هاتووچۆی هەولێر ئاشکرایدەکات، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەهۆی نۆژەن كردنەوە و كار كردن لە ڕێگای هەولێر- بەحركە ئەمڕۆ كاتژمێر ٧ی ئێوارە ڕێگاكە دادەخرێت لە بەرزە پردی شەقامی ١٢٠مەتری خێرا بەئاراستەی بەحركە.
ئەمڕۆ دووشەممە، ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەهۆی نۆژەن كردنەوە و كار كردن لە ڕێگای هەولێر- بەحركە ئەمڕۆ كاتژمێر ٧ی ئێوارە ڕێگاكە دادەخرێت لە بەرزە پردی شەقامی ١٢٠مەتری خێرا بەئاراستەی بەحركە.
باسی لەوەشکردووە، كاركردن لە ڕێگاكە بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژ بەردەوام دەبێت، لە قوناغی یەكەم كاركردن لە سایدی هەولێر بەرەو بەحركە تا سوڕانەوە یەكەمی بەحركە دەبێت. دوای تەواو بون ئینجا قۆناغی دووەم دەست پێدەكات، لە سوڕانەوەی یەكەم تا پردی شەقامی ١٥٠ مەتری خێرا.
جەختیشی كردۆتەوە، لەماوەی داخرانی ڕێگاكە شوفێران دەتوانن ئەم رێگا جێگرەوانە بەكار بهێنن.
١- ڕێگای هەولێر- شەقڵاوە لە شەقامی ١٥٠ مەتری خێرا بەكاربهێنن بۆ گەیشتن بە ناحیەی بەحركە و بەڕێوە بەرایەتی هاتووچۆی هەولێر.
٢-ڕێگای كۆنی بەحركە.
٣- ڕێگای ١٥٠ مەتری- گەزنە بۆ بەحركە