بنیامین ناتانیاهۆ: كوشتنی خامنەیی گرژییەکان لە ناوچەکە هێوردەکاتەوە
08:25 - 16/06/2025
زەمەن پرێس:
بنیامین
ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند: ئەگەری كوشتنی عەلی خامنەیی،
رابەری باڵای ئێران بەدوور نازانێت.
ناتانیاهۆ،
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵ"
ABC News " ئاماژەى بەوەشکرد، هەنگاوێکی لەو
شێوەیە یارمەتیدەر دەبێت لە هێورکردنەوەی گرژییەکان لە ناوچەکە، بە پێچەوانەی ئەو
قسە و باسانەی کە باس لەوە دەکەن دەبێتە هۆی قوڵكردنەوەی گرژییەکان.
هاوکات
یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل، دوای كردنە ئامانجی دەستەی ئێزگەو
تەلەفیزیۆنی فەرمی ئێران، هەڕەشەی ئەوەی کرد، ئیسرائیل "دیکتاتۆری ئێران لە
هەر شوێنێک بێت" وەك ئاماژەیەك بۆ خامنەیی دەیكاتە ئامانج.