336 کوردستان

داوا لە فەرمانبەران دەکرێت لە ماوەی سێ ڕۆژدا فۆرمی زەوی پڕبکەنەوە

02:41 - 15/06/2025

زەمەن _ گەرمیان

 

 تەندروستی گشتی گەرمیان داوا لە فەرمانبەران دەکات لە ماوەی سێ ڕۆژدا فۆرمی وەرگرتنی زەوی پڕ بکەنەوە.

 ئەمڕۆ یەکشەممە، ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان ڕایگەیاند: ئاگاداری ئەو فەرمانبەرانەی دەکەنەوە کە تائێستا فۆرمی وەرگرتنی زەوییان پڕنەکردووەتەوە و ڕادەستیان نەکردووە، لەماوەی سێ رۆژدا فۆرمەکە پڕبکەنەوە و بیگەڕێننەوە بۆ دیوانی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان.

ئەوەشی خستەڕوو کە هەر فەرمانبەرێک پابەند نەبێت بەو وادەیەی دیاریکراوە، خۆی بەرپرس دەبێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن