886 کوردستان

راگەیەندراوێک لە وەزارەتى داراییەوە بۆ مووچەخۆران

08:59 - 19/05/2025

زەمەن - کوردستانى

 

وەزارەتى دارایى هەرێمى کوردستان ئاگاداری مووچەخۆران دەکاتەوە و دەڵێت، دەبێت لەماوەى 12 رۆژى داهاتوو مامەڵەى "هەژمارى من" بکەن، دەشڵێت، هەر مووچەخۆرێک نەیکات خۆى بەرپرسیارە و مووچەکەى رادەگیرێت.

 

بەگوێرەى راگەیەندراوى وەزارەتى دارایى، تا کۆتایى ئەم مانگە مامەڵەى هەژمارى من بۆ مووچەخۆران دەکرێت و لەدواى ئەوە هەرکەس مامەڵەى نەکردبێت مووچەکەى رادەگیرێت.

بەگوێرەى دوایین ئامارى پرۆژەى هەژمارى من 735 هەزار مووچەخۆر خۆیان تۆمار کردووە، کارت بە 419 هەزار کەس دراوەتەوە، کارتی 365 هەزار مووچەخۆریش ئەکتیڤە و مووچەی مانگی چواریان لە ئامێرەکان ڕاکێشاوە. 265 هەزار مووچەخۆر ماوە کە تاوەکو ئێستا خۆیان لە هەژماری من تۆمار نەکردووە کە زۆربەیان لە سنوورى پارێزگاى سلێمانین.

 

ئەو مووچەخۆرانەى هەژمارى منیان بۆکراوە بەمشێوەیە دابەش بوون بەسەر شارەکان:

هەولێر 220 هەزار و 400 کەس.
دهۆک 114 هەزار و 300 کەس.
سلێمانی 30 هەزار و 500 کەس.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن