خۆراکی سلێمانی: دابەشكردنی بەشەخۆراك بەردەوامدەبێت و هیچ کێشەیەک لە ئارادا نییە
09:05 - 15/06/2025
زەمەن پرێس:
بەڕێوەبەری
خۆراكی سلێمانی، ڕایدەگەیەنێت، گرژی و ئاڵۆزییەكان هیچ كاریگەرییەكی لەسەر
بەشەخۆراكی مانگانە نابێت.
كامەران
فەتاح، بەڕێوەبەری خۆراكی سلێمانی رایگەیاند، لە دابەشكردنی بەشەخۆراكی مانگانە
بەردەوامین، هەرچەندە بە بەراورد بە مانگی رابردوو بۆ ئەم مانگە تەنها رۆنی زەیت
كەمیكردووە، بەڵام ئێستا بڕێك رۆنیش گەیشتووەتە دەستمان و چاوەڕێدەكەین بڕی
زیاترمان پێبگات.
وتیشی،
جەنگی نێوان ئـێران و ئـیسرائیل هیچ كاریگەرییەكی لەسەر دابەشكردنی
بەشەخۆراكی مانگانە نییە، لەبەر ئەوەی هیچ ماددەیەكی بەشە خۆراكی مانگانەی
هاوڵاتییان لە ئێرانەوە نایەت.
باسی
لەوەشكرد، ئێستا (برنج، شەكر، دۆشاو، نیسك و نۆك) دابەشدەكرێت و هیچ كێشەیەك لە
دابەشكردنی بەشەخۆراكی مانگانەدا نییە.