38 کوردستان

خەڵكی دهۆک لەسەر ئاستی عێراق یەکەمن لە نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران

02:22 - 16/06/2025

زەمەن _ دهۆک

 

 کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاشکرایدەکات، ٨٣٪ـی دەنگدەرانی دهۆک زانیارییەکانیان لە تۆماری دەنگدەران نوێ کردووەتەوە، ئەمەش بەرزترین ڕێژەیە لەسەر ئاستی پارێزگاکانی عێراق.

 ئەمڕۆ دووشەممە، ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، خالید عەباس، بەڕێوەبەری ئۆفیسی دهۆکی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند: لە دهۆک ١٤٤ هەزار دەنگدەر تۆماری خۆیان نوێ کردۆتەوە، کە دەکاتە ڕێژەی ٨٣٪ ئەمەش بەرزترین ڕێژەیە لەسەر ئاستی پارێزگاکانی عێراق.

ئەمە لە کاتێکدایە، لە 25ـی ئادار، ئەنجوومەنی کۆمسیارانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان، پرۆسەی نوێ کردنەوەی تۆماری بایۆمەتری لە هەزار و ٧٩ ناوەندی تۆمارکردن لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەستپێکرد.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن