44 جیهان

" مافی ڕەوای خۆمانەو دەستبەرداری وزەی ئەتۆم نابین"

11:15 - 16/06/2025

زەمەن - هەواڵەكان

پەرلەمانی ئێران بەکارهێنانی وزەی ئەتۆم بە مافی رەوای وڵاتەکەی دەزانێت و دەڵێت، بۆ بەدیهێنانی ئەم مافە، پێداگرین و ترسمان لە هیچ هێزێک نییە.

ئەمڕۆ دووشەممە، 16ـی 6ـی 2025، بە ئامادەبوونی مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران لە پەرلەمانی وڵاتەکە، متمانەدان بە عەلی مەدەنیزادە، وەکو وەزیری ئابووری و دارایی خرایە دەنگدانەوە.
مەسعود پزیشکیان لە دەستپێکی دانیشتنەکەدا رایگەیاند: ''ئێمە مافی ئەوەمان هەیە لە وزەی ئەتۆم و توێژینەوە زانستییەکان سوود وەربگرین، بۆیە هیچ کەسێک بۆی نییە ئەم مافە لە ئێمە وەربگرێتەوە''.
ئاماژەی بەوەشکرد، ''ئێمە بۆ بەدیهێنانی ئەم مافە، پێداگرین و لە هیچ هێزێک لە پێناو بەکارهێنانی وزەی ئەتۆم ترسمان نییە.''
هەروەها رەخنەی لە سیاسەتی واشنتن گرت و دەڵێت: ''ئەمریکا سەرقاڵی زۆردارییە و پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکان، رێگە دەدات ئیسرائیل دەستدرێژی و هێرش بکاتە سەر وڵاتەکەمان.''

ئاماژەی بەوەش کرد، ''دەبێت وڵاتانی ئیسلامی یەک هەڵوێست بن و زۆردارییەکانی ئیسرائیل قبوڵ نەکەن، چونکە ئاشکرایە رژێمی زایۆنی دەیەوێت یەک بە یەک وڵاتانی ئیسلامی بکاتە ئامانج.''

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن