چی لە پشتی جەنگی (ئێران-ئیسرائل) وە دەگوزەرێ
6/16/2025 1:36:00 PM
زاگرۆس محەمەد و بەختیار نامیق
ئێران لە بیست ساڵی پێشودا بە ڕێگایەکی پڕ لەکێشەدا هاتوە ، بە جۆرێک هاوڵاتی ئێرانی بونەتە قوربانی فراوانخوازی و تێچوەکانی جەنگ و پیتاندنی یۆرانێۆم و دوژمنی زۆری دەرەکی ، خۆ ئەگەر ئێران ئەو دوژمنە پێویستە بێت بۆ ئەمریکا و ئیسرائیل ئەوا نابێت لەو بازنەیە گەورەتر بێت کە پێویستە بۆ ئەمریکا و ئیسرائیل، ئەم هەمو ساڵە و ئەم ماندوبونە ناوخۆی ئێرانی کردبوە دوو بەشەوە، بەشێک ڕیفۆرمخوازەکان پێیان وابو دەبێت ئێران بکرێتەوە و لەگەڵ ڕوژئاوا و ئەمریکا و ئیسرائیل ڕێکبکەوێت و ( لا غربية، لا شرقية ) کۆتایی بێت و لەگەڵ سیاسەتی هەنوکەییدا بگونجێت، بە نمونەی وڵاتانی خلیج، بەشێکی تری ئێران محافزکارەکان بون کە خاوەنی دەستەڵاتی قوڵی ئێران و حەوزەی قوم بون و زۆرینەی جومگە سەرەکییەکانی سەربازی و ئابوریان لەژێر دەستدا بو، تا ئەو ئاستەی ناکۆکییەکانیان لە (شۆڕشی سەوز)دا تەقیەوە، بەرەی ڕیفۆرمخوازی ئێرانی شکستیان هێنا بگرە کەڕوبی دەست بەسەر کرا و خاتەمی وەلاوە نرا و چارەنوسی ئیبراهیم ڕەئیسیمان بینی، دوای ئەم قۆناغە و بەتایبەت دوای بەهاری عەرەبی ئێران فراوانخوازییەکی نا سروشتی سەربازی و سیاسی کرد، ئەگەر چی دەوڵەتی ئێران و جیوئابوری و جیوسیاسی و جیوپۆلەتیکی گرنگ بێت، ئەوا ئەو ئەختەبوتەیە کە دەبێت پەلەکانی ببڕنەوە، دوای ئەم هەمو ساڵە دەستەڵاتدارانی ناو محافزکارەکان لەوە گەشتن کە دەبێت لە هەناوی شۆڕشی ئسلامییەوە فۆرمێکی تر و مۆدێلێکی تری دەستەڵات بەرهەمبهێنن و لەسەر میتۆدی ڕیفۆرمخوازەکان بۆ دەرەوە بەناچاری و لەژێر گوشاری ناوەکی و دەرەکیدا ڕێکبکەون، بەڵام مۆدێلەکە لە خانەوەدەی خامنەیدا بێت، لەبەر ئەوەی پێشتر ڕێگە نەدرا ئەحمەد خومەینی بێتە ناو هەرمی دەستەڵات ئێستە بۆ خامنەیی قورسە کە مجتەبای کوڕی ببێتە دەستەڵاتداری ڕەها، ئەم بۆچونە لەناو محافزکارەکاندا بە توندی دژی وەستانەوە، ئەوەش دەزانرا کە جەمسەرەکان بەلاوازی هاوپەیمانەکانیان دەوێت، بە تایبەت دوای ڕێککەوتنی دوو هاوپەیمانی گرنگی ئێران کە ڕوسیا و چین لەگەڵ ئەمریکادا و لاوازبونی پێگەی ئێرانی لە سوریا و یەمەن و لوبنان و عێراق، بەتایبەتی تر دوای غەزە و لوبنان و کوژرانی نەسروڵا، هەر لەو کاتەوە دور لە چاوی کامێراکان و گشتی کۆبونەوەی نهێنی هەبوە، وە لەبەردەم باڵێکی توندی محافزکارەکاندا نەیان دەتوانی پیاڵە ژەهرەکە ڕابگەیەنن و سوپای پاسداران بەو شێوە لێبکەن کە بەرژەوەندی وڵاتە زلهێزەکان دەیانەوێت ئەوەشیان دەزانی کە ئێران ناتوانی وەک پاکستان ببێتە خاوەن کڵاوەی ئەتۆمی چونکە گەر ئێران ببێتە خاوەن چەکی ئەتۆمی ئەوا بۆ ڕاگرتنی هاوسەنگی هێز دەبێت تورکیاش ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی و ئەمەش لە ناو بازنەی بەرژەوەندی وڵاتانی زلهێزدا مەحاڵە، بۆ دۆزینەوەی دەرچیەک و ڕێگە خۆشکردن بۆ ئەم مۆدێلە و چونە ناو بازنەی بەرژەوندی گرێدراوی وڵاتانی زلهێزەوە بدۆزنەوە ، تا هەمان شکستی عێراقی سەدام نەبینن، بۆیە لەپشتی کەوالیسەوە ڕێککەوتنێک هەبو بۆ ئەوەی ئەم ڕەسمە بکێشرێت، بەجەنگ ئەم پلانە جێبەجێ بکرێت، چونکە بێ بونی بیانوی جەنگ و نەهێشتنی کەوتن خامنەیی و کوڕەکەی نەیاندەتوانی بە ئاسانی دەست بۆ سوپای پاسداران و چەکی ناوەکی ببەن، تا بتوانن هەم چەکی ناوەکی بوەستێنن و هەم سوپای پاسداران بەو شێوە لێبکەن کە ڕۆژئاوا دەیەوێت چونکە ڕوبەڕوی غەزەبی توندی توندڕەوەکان دەبون، جەنگەکە دەستی پێکرد و نەیارەکان تەسفیەکران و چەک و کڵاوەش کۆتایی هات و خامنەیی لە پشتی پەردەوە مجتەبای کردوە بە وەفدی دانوستکار، ئەم جەنگە دنیایەک نهێنی لە خۆیدا هەڵگرتوە، هەر لە کوژرانی ئیبراهیم ڕەئسیەوە تا دەگاتە نهێنی بونی موساد لەناو تاراندا ، دیوێکی تری پرسیار بۆ کۆمەڵێک پایەدارە بەرنەکەوتن وەک دانای فەڕ و ئەوانی دی ، واتا ئەم جەنگە جەنگی ڕاستی نیە بڵکو جەنگێکی دروستکراوە بۆ جێبەێ کردنی پلانێکی ژێربەژێر، بە مانایەکی تر پلانێکی هاوبەشی نێوان ئیسرائیل و ئەمریکا و چین و ئەوروپا و باڵێکی ئێراندا هەبوە و بە جەنگ جێبەجێ کراوە ، هەرچیەکیش لەسەر موساد دەوترت بێ هاوکاری ناوخۆی ئێران ئەوکارانە ناکرێت .