48 جیهان

ترەمپ: پشتیوانی ئیسرائیل دەکەین بۆ لە ناوبردنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران

09:39 - 15/06/2025

زەمەن پرێس:
سەرۆکی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، لە ئێستادا وڵاتەکەی بەشدار نییە لەو روبەڕوبونەوەیەداو، هیچ وادەیەکی كۆتایش نییە بۆ دانیشتنی ئێران لەسەر مێزی دانوستان لەگەڵ ئەمریکا.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریکا ئەمڕۆ بە کەناڵی ئەی بی سی نیوزی راگەیاند: رەنگە ئەمریکا دەستوەردان بکات بۆ پاڵپشتیکردنی ئیسرائیل بۆ لەناوبردنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران.
ترەمپ وتیشی: لە ئێستادا وڵاتەکەی بەشدار نییە لەو روبەڕوبونەوەیەداو، هیچ وادەیەکی كۆتایش نییە بۆ دانیشتنی ئێران لەسەر مێزی دانوستان لەگەڵ ئەمریکا.
جەختیشكرد: کراوەیە بە رووی ئەوەی ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی روسیا رۆڵی ناوبژیوان ببینێت بۆ کۆتاییهێنان بە ململانێکان و وتی: من ئامادەم، پەیوەندی پێوەکردم لەو بارەیەوە، گفتوگۆیەکی دوورودرێژمان كرد.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن