15 ئابوری

بەپەلە.. بەرزترین نرخ تۆمارکرا

02:56 - 17/03/2026

زەمەن_هەواڵ

 

 سێ شەممە، ١٧ ئادار ٢٠٢٦، نرخی نەوتی دووبەی بۆ ١٥٣.٢٥ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک بەرزبووەتەوە کە ئاستێکی پێوانەیی نوێیە و نرخی مێژوویی پێشووی نەوتی برێنتی لە ساڵی ٢٠٠٨دا تێپەڕاند کە ئەو کاتە ١٤٧.٥٠ دۆلار بوو.

نرخی نەوتی عێراقیش بۆ بەرمیلێک نەوتی مامناوەندی بەسڕە بە ١١٩.٢٤ دۆلارە، وە بۆ بەرمیلێک نەوتی قورسی بەسرەش ١١٧.٢٩ دۆلارە.

بە هەمان شێوە، نرخی نەوتی عومان ئاستێکی پێوانەیی نوێی تۆمارکرد و گەیشتە ١٤٧.٧٩ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.

سێ سەرچاوەی بازرگانیەکە بەئاژانسی رۆیتەرزی بەریتانیان راگەیاندوە "نرخی نەوتی دووبەی ناجێگیر و ناسرووشتییە، ئەوەش بە لەبەرچاوگرتنی جیاوازیی زۆری نرخەکەی لەگەڵ نەوتی جۆری موربانی هەمان وڵات کە بە ١١١.٧٦ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک مامەڵەی پێوەدەکرێت".

ئەو نەوتەی نرخی بەرزبووەتەوە، زیاتر هەناردەی وڵاتانی ئاسیا دەکرێ، ئەوەش نرخ لەسەر پاڵاوگەکانی ئاسیا زیاد دەکات و ناچاریان دەکات لە مانگەکانی داهاتوودا بەدوای جێگرەوەدا بگەڕێن یان بەرهەمهێنان زیاتر کەمبکەنەوە.

داتاکانی کۆمپانیای کپلەر بۆ توێژینەوەی بواری وزە ئەوەی خستۆتە ڕوو هەناردەی نەوتی خاوی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ ئاسیا لە مانگی ئاداردا بۆ ١١.٦٦٥ ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا دابەزیوە، لە کاتێکدا لە مانگی شوباتدا نزیکەی ١٩ ملیۆن بەرمیل بوو، ئەمەش بەهۆی راوەستانی جووڵەی کەشتیە بازرگانییەکان لە گەرووی هورمز بەهۆی جەنگەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن