16 کوردستان

بەپەلە.. مەسرور بارزانی: لەگەڵ ئەوەین نەوتی عێراق لە هەرێمی کوردستانەوە هەناردە بکرێت

04:28 - 17/03/2026

زەمەن - هەواڵ

 

 مەسرور بارزانی لەبارەی هەناردەکردنی نەوت لە رێگەی بۆریی نەوتی هەرێمی کوردستان، گوتی "ئێمە وەکو هەرێمی کوردستان لە هەموو کەسێک زیاتر پەرۆشی ئابووریی هەرێمی کوردستان و مووچە و بژێویی خەڵکین، ئێستاش دووپاتی دەکەینەوە هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەوەیە نەوت هەناردە بکرێ".

 لەبارەی نیگەرانییەکانی بەغداش، باسی لەوە کرد، "هەرێمی کوردستان رێگر نییە، تەنیا داوای ئەوەی کردووە گەرەنتی هەبێت و بتوانین لە کێڵگەکانی خۆشمان نەوت هەناردە بکەین".

مەسرور بارزانی گوتی، "بەداخەوە پەلاماری کوردستان دراوە بە مووشەک و درۆن و ئەمە هیچ پاساوێک هەڵناگرێ، هەرێمی کوردستان بەشێک نییە لەم شەڕە و داوا لە حکومەتی فیدراڵی دەکەین رێگری لەو هێرشانە بکەن".

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "حکومەتی فیدراڵی بەرپرسە لە راگرتنی هێرشی گرووپە لە یاسا دەرچووەکان، چونکە بەشێکیان مووچەخۆری حکومەتی عێراقن".

سوپاسی هاوپەیمانانی کرد لە خستنەخوارەوەی مووشەک و درۆنەکان بەتایبەت لە هەولێر و گوتی "رۆڵێکی یەکجار باشیان هەبووە".

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن