محەمەد حەكیم :ئەوانەی هێرش دەكەنە سەر كوردستان پێدەچێت رەفیقی پارتی و یەكێتی خۆیان بن
03:34 - 17/03/2026
زەمەن_هەواڵ
محەمەد حەكیم ئەندامی مەكتەبی سیاسی كۆمەڵی دادگەری، ڕایگەیاند: ئەم هێرشانە بۆ ئەوەیە ئاغای ناتانیاهۆ ببێتە ئاغای رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
ئەمڕۆ سێشەممە، ١٧ی ئاداری ٢٠٢٦، محەمەد حەكیم ئەندامی مەكتەبی سیاسی كۆمەڵی دادگەری دوای بەشداری لە پرسەی عەلی خامنەیی لە سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وتی: ئەم شەڕو هێرشە بۆسەر كۆماری ئیسلامی ئێران بە زاڵمانەو بێ بنەما دەزانین و هێرش بۆسەر هەرێمی كوردستانیش بە خراپ دەزانین و ئیدانەی دەكەین.
ئاماژەی بەوەشدا، پێم وانیە كۆماری ئیسلامی ئێران بڕوخێت، ئێمە وەك كورد دەبێت هاوسۆز بین لەگەڵ كوردانی رۆژهەڵات وەك چۆن هاوسۆز بووین بەرامبەر كوردانی رۆژئاوا.
محەمەد حەکیم دەشڵێت: ئەوانەی هێرش دەكەنە سەر كوردستان پێدەچێت رەفیقی پارتی و یەكێتی خۆیان بن.