بەپەلە.. پارتی توڕەیەو بایكۆتی كۆبونەوە هەستیارەكەی ئەمشەوی پەرلەمان دەكات
04:26 - 17/03/2026
زەمەن – هەواڵ
بڕیارە ئەمشەو پەرلەمانی عێراق كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە هەناردەی نەوتی عێراق بكات و داوایكردووە هەردوو وەزیری نەوتی عێراق و سامانە سرووشتییەكانی هەرێمی كوردستان ئامادەبن.
فراكسیۆنی پارتی بەشداری كۆبوونەوەی ئەمشەوی پەرلەمانی عێراق ناكات و ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن كە ئەو كۆبوونەوەیە نایاساییە و جێگری سەرۆكی پەرلەمان لەسەر كۆبوونەوەكە رەزامەند نەبووە.
د.چیمەن بارزانی پەرلەمانتاری فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی ئاشكرایكرد كە ئەوان بەشداری كۆبوونەوەی ئەمشەوی پەرلەمانی عێراق ناكەن، چونكە كۆبوونەوەكە نایاساییە و جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمان لەسەر كۆبوونەوەكە رەزامەند نەبووە.
هەروەها باسی لەوەكرد، بەشێكی لە هۆكاری بەشداری نەكردنی كۆبوونەوەكە پێوەندی بەو دۆخە تەناهییەوە هەیە كە بەردەوام هەولێر لەلایەن گرووپە لەیاسا دەرچووەكانی عێراق دەكرێنە ئامانج و بۆردمان دەكرێ.
هەروەها باسی لەوە كرد كە ئێستە كێشەیەكی تر لە عێراق دروست بووە كە دەبێت بەغدا چارەسەری بكات لەگەڵ هەرێم ئەویش بابەتی نەوتە و ئەوە بە گفتوگۆ یەكلا دەبێتەوە.